بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق بودجەی تایبەت بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی تەرخان دەکات

بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق بودجەی تایبەت بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی تەرخان دەکات

پەیامی کورد... بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق بودجەی تایبەت بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی تەرخان دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین، حکومەتی عێراق دەیان ملیۆن دۆلاری بۆ زیادکردنی ٤٠٠ هەزار دۆنم لە ڕووبەری سەوزایی لە هەر سێ پارێزگای موسەننا و زیقار و دیوانیە تەرخان دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، خۆڵبارین بووەتە دیاردەیەکی هەرێمی و پێویستە بە هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە.

لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە، خۆڵبارین لە عێراقدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هۆشداریش دراوە لە کۆبوونەوەی پشتێنەی سەوزایی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتووان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە