پەیامی کورد … بە هۆی ئاگرکەوتنەوە ١٦ هەزار مریشک مردار بوونەوە
لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەر لە قەزای بنەسڵاوەی هەولێر، ١٦ هەزار مریشك مردار بوونەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی نیسانی ٢٠٢١، ئاگر لە كێڵگەیەكی پەلەوەر كەوتەوە لە قەزای بنەسڵاوەی نزیك لە هەولێر، بەپێی وتەی خاوەنی كێڵگەكە زیاتر لە ١٦ هەزار مریشك بەهۆی ئاگرەكەوە مردار بوونەتەوە.
ڕائید سەركەوت كاڕەش، وتەبیژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە کە هۆكاری ئاگرەكە بڵاوبوونەوەی غاز بووە لەناو كێڵگە پەلەوەریەكە، بەپێی خەملاندنی ئێمەش بۆ كۆی زیانەكانی ئەم كێڵگەیە بە ٧٤ ملیۆن دینار مەزەندە دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە