بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەرکووک چەندین کەس بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەرکووک چەندین کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد      ...   بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کەرکووک چەندین کەس بوونە قوربانی 

لە ئاكامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كەركووك، چوار كەس بوونە قوربانی، كە یەكێكیان خانمێكە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كەناڵەكانی راگەیاندنی وت١وە، خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراوی جۆری پیك ئاب خۆی بە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی فەوجی یەك سەربە لیوای ١٩ لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال لەسەر رێگای گوندی مەریم سەربە ناحیەی رەشادی باشووری ڕۆژئاوای كەركووك، تەقاندوەتەوە.
لەبارەی زەرەر و زیانەكانیشەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرایكرد، خانمێك گیانی لەدەستداوە و سێ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە