بە پێی خشتەی نوێ ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

بە پێی خشتەی نوێ ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

پەیامی کورد      ...   بە پێی خشتەی نوێ ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

به‌پێی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دیوانی وه‌زره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠  بۆ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت. 
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دیوانی وه‌زره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ بۆ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ده‌درێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ بڕینی رێژه‌ی ٢١% ده‌بێت،‌ سه‌باره‌ت به‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمی پێشوو ده‌بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە