پەیامی کورد ... جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ھەر كەسێك لە خاوەن خانووەكانی گوندی كۆری، پارچەیەك زەویی پێ دەدرێت و ٧ هەزار دۆلاریشی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر ، ڕایگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەر كەسێك لە گوندی كۆری خانووی بۆ دەرچووبێت، قەرەبوو دەكرێتەوە بە دانەوەی حەوت ھەزار دۆلار و پێدانی ٢٠٠مەتر زەوی، كە ژمارەیان چوار ھەزار كەسە".
عەبدوڵڵا گوتیشی: "دوای دەرچوونی بڕیارەكە، لەلایەن شارەوانیی ھەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت و ئەوان لە شوێنێك زەوی بۆ خاوەن خانووەكانی گوندی كۆری دابین دەكەن".
بڕیار بوو گوندی كۆری لە ماوەی دوو ساڵ لە ساڵی ٢٠١٣ـوە تەواو بكرێت، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەكرا، بۆیە حكوومەتیش قەرەبووی كردنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە