بارەگای سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە هەواڵی نێوەندگیری بەغدا لە مابەینی ئێران و عەرەبستان کاردانەوەی نیشاندا .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە " بەغداد ئەلیەوم " : بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : کە هەواڵی بڵاو کراوە لە لایەن هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی ووڵاتانی دەرووبەری خەلیجی فارس لە سەر ئەو بنەمایەی کە " نێوەندگیری " بەرهەم ساڵح " سەرۆککۆماری عێراق مابەینی تاران و ڕیاز و پێشنیاری ووتوووێژی دوو ووڵات بە تەواوی ناڕاست بووە و ئەم میدیایانە دەبێ هەواڵەکانی خۆیان لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو بگوازنەوە .
لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە ئامانجی سەفەری ناوچەیی " بەرهەم ساڵح " وەک سەرۆککۆماری عێراق ، بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کێشەکانی و دەرگیرییەکانی ناوچەکەیە و بە گوێرەی توانای خۆی بۆ نێوەندگیری هەوڵ دەدات .
پێشتر هەندێک لە میدیا عەرەبییەکان ڕایانگەیاندبوو کە " بەرهەم ساڵح " بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان نێوەندگیری دەکات و هەڵگری پەیامێکە لە تارانەوە بۆ ڕیاز .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بەرهەم ساڵح ڕۆژی شەممە چووە تاران و لەگەڵ " ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ، و هەروەها حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران و هەروەها هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی دیدار و ووتوووێژی کرد .
بەرهەم ساڵح لە یەکەمین سەفەری خۆی سەردانی ووڵاتانی کوەیت ، ئیمارات و ئۆردنی کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە