به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری شاخه‌كانی سیده‌كان ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتاون و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر باخ و بێستان و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی چه‌ند گوللـه تۆپێكی سوپای توركیا له نزیك هه‌ردوو گوندی "سیران و خه‌لیفان" ئاگر له سنوری هه‌ردوو گونده‌كه كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه وه ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی ئه‌وگوندانه سووتان.
له‌مباره‌شه‌وه هاووڵاتیانی ئه‌و دوو گونده ڕایانگه‌یاند: ئاگره‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانمان و ڕه‌زو باخه‌كانمان هه‌بووه.
ده‌شڵێن: دوا به‌دوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌ترسی گه‌وره له سه‌ر ژیانیمان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌مان داوه و دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیومانه ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه و ڕێگری بكه‌ین له زیاتر سووتانی ڕه‌ز و باخه‌كانمان.
شایه‌نی باسه له‌م ساڵدا به‌هۆیی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره، سه‌دان دۆنم پاوان ودارستان سووتاون و زیانێكی زۆریش به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە