بەپەلە ... بە هۆی بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازی ئێران ٥٠ سەربازی ئەو ووڵاتە کوژران

بەپەلە ... بە هۆی بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازی ئێران ٥٠ سەربازی ئەو ووڵاتە کوژران

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکانی ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان بە هۆی بۆردوومان کردنی بنکەیەکی سەربازی ئێران لە ئەلبوکەمال لە ناو خاکی سووریادا نزیکەی ٥٠ سەربازی ئەو ووڵاتە کوژران ، 

بە پێی زانیاری سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی جوونی ٢٠١٨ ، لە شاری ئەلبوکەمال کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە ، بنکەیەکی سەربازی حکومەتی سووریا کە سەربازانی ئێران لەوێ جێگیر بوونە بۆردوومانکراوە کە بە هۆی ئەم بۆردوومانەوە نزیکەی ٥٠ چەکداری سەر بە ووڵاتی ئێران کوژراون ،

لە سەر ئەم بۆردوومانە ئەمریکا تاوانبار دەکرێت ، هەر لەم بارەوە ، فەرمانادەیەکی سەربازی هێزەکانی سوپای سووریا ڕایگەیاندووە " وادیارە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەم هێرشەیان ئەنجامدابێت ، پێشتریش ئیسرائیل بنکەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد و چەکدارانی ئێرانی لە ناو خاکی ئەو ووڵاتە بۆردوومانکردووە و چەندین جاریش هۆشدارییان داوە کە ئاوان ڕیگە نادەن ئێران پێگەی سەربازی و هەواڵگری خۆی لەو ووڵاتە جێگیر بکات .

تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەک ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە کە ئەوان ئەم هێرشەیان ئەنجامدابێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە