پەیامی کورد ... بۆمبێکی ناپالم لە بەرامبەر فاکەڵتی پەروەردەیی قەڵادزێ کەوتە خوارەوە
بە پێی زانیارییەکان کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ی مارس ی ٢٠١٩ لەبەرامبەر فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ ناپاڵمێک لەلایەن فڕۆکەیەکی سەربازی نەناسراوە کەوتوەتە خوارەوە.
محەمەد فازیل ووتەبێژی ئاسایشی قەڵادزێ راگەیاند، "لەبەرامبەر فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ فڕۆکەکانی تورکیا ناپاڵمێکیان بەرداوەتەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
هەروەها ووتی، لە ئێستادا تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە ڕووداوەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە