ماوەی سێ رۆژە ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەستی پێکردووە و بەرپرسی مێحوەری مەخموور- گوێڕ، سیروان بارزانی ئاشکرای دەکات کە هێزی هاوپەیمانان لەجاران زیاتر هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و ڕاشیدەگەینێت کە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە داعش، سوودیان لە بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق وەرگرتووە.
سیروان بارزانی بەرپرسی مێحوەری مەخموور-گوێڕ، ڕایگەیاندووە "جموجوڵی داعش لەم ناوچەیە زۆرە و تیرۆریستان سوودیان لە بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق وەرگرتووە و زانیاریمان ھەیە کە لە ئەشکەوت و دۆڵەکانی چیای قەرەچووغ خۆیان حەشار دەدەن و ئێستا ئەوان شەڕی پارتیزانی دەکەن".
سیروان بارزانی گوتیشی: "لەدوای دیراسەکردن لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، دەرکەوتووە کە ئەو شوێنانەی کە زۆر تونێڵ و ئەشکەوتی لێ بووە دەوروبەری چیای قەرەچووخە، بۆیە ماوەی دوو رۆژە ئۆپراسیۆنمان لەو ناوچەیە دەست پێکردووە".
لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، سیروان بارزانی گوتی: "دەتوانم بڵێم هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە لە جاران زیاترە، دوێنێ بۆ یەکەمجار هێزی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە هێڵی پێشەوە بوونە، هەروەها یەکەمجاریشە لە هەلیکۆپتەری ئاپاچی ڕاستەخۆ بەشداری وەها ئۆپراسیۆنێک بکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە