بەپەلە ... بە گومانی زۆر زانیار و لوقمان مورادی بە شاراوەیی لە سێدارە دراون

بەپەلە ... بە گومانی زۆر زانیار و لوقمان مورادی بە شاراوەیی لە سێدارە دراون

بەرزبوونەوەی شک و گومانەکان لە ئەگەری لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مورادی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا .

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ زانیار و لوقمان مورادی ، هەر دوو بەندکراوی سیاسی مەحکوم بو سێدارە لە بەندیخانەی ڕەجایی شار بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسی بەندیخانە لە بەندەکانی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە . هاوکات لەگەڵ گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار ، تەلەفونە  گشتییەکانی ناو بەندیخانەش لە کار کەوتوون . لە لایەکی دیکەوە بنەماڵەی مورادی دەڵێن لە لایەن بەندیخانەوە پەیوەندییان لەگەڵ کراوە و داوایان کردووە و ویستوویانە بۆ دیتنی زانیار و لوقمان سەردانی بەندیخانە بکەن . ئەمانەش نیشانەگەلێکن کە گومان دەکرێت ئەم دوو بەندکراوە لە سێدارە بدرێن یا لە سێدارەدرابن . بەندکراوانی مەحکوم بە سێدارە پێش لەسێدارەدانیان داوای چاوپێکەوتنیان دەکەن لەگەڵ بنەماڵەکانیان .

بە پێی زانیاری و ڕاپۆرتەکان ، زانیار و لوقمان مورادی بەندکراوانی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ئێستا لە دەیەمین ساڵی بەندکرانیانن لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ، کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی مورادی کە لە سنەوە بۆ کەرەج ڕۆیشتووە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند : دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بەرپرسانی بەندیخانە زانیار و لوقمانیان بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری بەندیخانە ، بە شێوە تاک و یەک بە یەک بۆ دەرەوەی بەندیخانە بانگ کراون و بە ئەگەری زۆر بۆ بەندی سوپا لەم بەندیخانەیە گوازراونەتەوە . هەروەها دوای گواستنەوەی ئەم دوو بەندکراوە تەلەفۆنەکانی بەندیخانە بە بێ هیچ هۆیەک داخراون

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە