کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا سەر بە شاری مەریوان " پارێزگای سنە " لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکان ، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی " ٣١ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی تەتە بە سەختی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە گەنجە " ئەسعەد فەرەجی " ، خێزاندار و خەڵکی گوندی بارام ئاوای شارۆچکەی سەوڵاوا ڕاگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باری تەندرووستی ئەسعەد فەرەجی ناجێگیر ڕاگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە