پەیامی کورد ... بڕیاری نوێی قەدەغە ڕاگەێندرا
ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی و داواشی له هاوڵاتیان كرد له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و بۆكاری پێویست نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه.
هاوكات بڕیاریشیداوه، جگه له ده‌رمانخانه‌كان سه‌رجه‌م دووكان و بازاڕه‌كان له ٨ ی ئێواره‌وه بۆ ٥ ی به‌یانی دابخرێن.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی وری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر:
به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی د.عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ به‌پێی پێوه‌ره پزیشكییه‌كان و ڕاو بۆچوونی لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر تاوه‌كو بتوانرێ كۆنتڕۆڵی ڤیرووسی كۆرۆنا بكرێت، پێویستمان به‌وه هه‌بوو بۆ ماوه‌ی (٢٨) ڕۆژ كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له سنووری پارێزگاكه‌مان ڕابگه‌ێنین، به‌ڵام له‌پێناو بژێو و كار‌و كاسبی خه‌ڵك، بڕیارماندا له كاتژمێر (١٢)ی ئه‌مشه‌و ٤ لهسهر٥ی ٧/٢٠٢٠، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا داوا له‌هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن و بتوانین كۆنترۆڵی ئه‌م ڤیرووسه بكه‌ین، هه‌ر كه‌سه‌و له‌لای خۆییه‌وه ڕێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و (ده‌مامك) ببه‌ستن و له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه و پابه‌ندن بن به‌م كه‌ره‌نتینه‌ی كه (٦) ڕۆژمان لێی تێپه‌ڕاندووه و هێشتا (٢٢) ڕۆژی ترمان له‌پێشدا ماوه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانتان مه‌یێنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له‌هه‌موو (حزبه سیاسیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پیاوانی ئائینی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیران، میدیاكاران، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان، مامۆستایانی زانكۆ)و هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه ڕابگهێندرێتَ، تاوه‌كو ئه‌و (٢٢) ڕۆژه‌ی كه‌ماوه لهكهرهنتین، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پابه‌ند بین و سه‌لامه‌تی خۆمان و ماڵ و منداڵ و ئازیزانمان و ته‌ندرووستی گشتی شاره‌كه‌مان ببپارێزین و به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه زاڵبین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە