به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ، حزبێكی توركمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان درووست كردووه تاوه‌كوم له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده پتوانێت له پێنچ كورسی كۆتایی توركمانه‌كان حزبه سێبه‌ره‌كه‌ی كورسی به‌ده‌ستبێنێت.
پێشتر ڕه‌خنه له پارتی ده‌گیرا كه حزبه‌كانی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان سێبه‌ری پارتین به‌ڵام ئه‌وه ئێستا خۆشیان حیزبی سێبه‌ری توركمانی درووستده‌كه‌ن.
به‌رهه‌م ساڵح و لیسته‌كه‌ی توشی شكستی گه‌وره‌بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆیه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان حزبی سێبه‌ری بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان درووستده‌كات.
حزبه سێبه‌ره توركمانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ناوی(بزوتنەوەی بروسکەی تورکمانی ئیلرم) له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
حزبه توركمانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له شاری كفری درووستكراوە كه ئه‌وناوچه‌یە ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی توركمانی تێداییه،ڕێبوار محه‌ممه‌د وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ڕایگه‌یاندوه،ئێمه حزبی توركمانیمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ درووستكردوه..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە