پەیامی کورد ... لە هەوڵێكی چاوەڕوانکراودا بەرهەم ساڵح بە هاوکاری لاهوور و پاڤێڵ تاڵەبانی دەیانەوێ ئاراس جەنگی ڕزگار بکەن
بە گوێرەی هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دوای ئەوەی کە ئاراس جەنگی بە هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکەوە شکستی بە ڕێفراندۆمی پیرۆزی نەتەوەیەکی چەوسێندراو هێنا و هەموو کات لە دوای کاری تێکدەرانە و ئاژاوە نانەوەیە بۆ هاوکاری ڕژیمی ئێران هەروەها گوێ نەدان بە ئەو سزایانەی کە ئەمریکا لە سەر ئەو ووڵاتەی داناوە ، ئەمریکا لە نوێترین گامارۆی خۆی کە لە داهاتوویەکی نزیک ڕادەگەێندرێت ناوی ئاراس شێخ جەنگیش هەیە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە بەم نزیکانە ئەمریکا لیستێکی دیکەی سزاکانی سەر ئێران ڕادەگەێنێت و بە هۆکاری پەیوەندی بەردەوامی ئاراس جەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیمی ئێران و هاوکاری بەردەوامی ئەوان دەخرێتە لیستی ڕەشی ئەمریکاوە .
بەڵام هەر بە پیی ئەم زانیارییانە بەرهەم ساڵح ی سەرۆککۆماری بە زۆر چەسپاوی عێراق و لاهوور و پاڤێڵ تاڵەبانی بە هەموو هەوڵ و ڕیگایەکەوە دەیانەوێ ناو ئەم پیاوە لە لیستی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دەربهێنن .
لە ئەگەری زانیاری زیاتر ڕایدەگەێنین ...
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە