پەیامی کورد ... مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دەرئەنجانی کۆبونەوەی دوێنێی لەگەڵ پارتی لە شاری سلێمانی لە کۆبونەوەدایە.
كاروان یاروه‌یس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە ماڵپەڕی حزبەکەی راگه‌یاندوە، كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی ده‌ستیپێكردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوی شاندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌رێم تاوتوێ دەكرێن.
دوێنێ یەکشەممە شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبونەوە، جگە لە رێکەوتن لەسەر دانانی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هیچ بەرکەوتە و پۆستێکی دیکە لە کابینەی نوێ‌دا رێکنەکەوتن، هاوکات بڕیاریاندا ٢٧ی ئەم مانگە جارێکی دیکە کۆببنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاویکردبووەوە ، هەردوولا رێکەوتوون لەسەر وادە و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتو، کە بڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە هاوینەهەواری دوکان بێت، دوای ئەو کۆبونەوەیەش کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئاکام و ئەنجامەکانی کۆبونەوەی دوکان دەریدەخات ئایا فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری لە کۆبونەوەی پەرلەمان دەکات بۆ کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم یان نا؟.
لە راگەینراوێکیشدا پارتی و یەکێتیدا رایانگەیاند، "ئەمڕۆ لە وردەکاریی کاری هاوبەش هەنگاوی باش نران و، بڕیاردا لەم هەفەتەیەدا کۆبونەوەی دیکە ئەنجامبدرێت، هەردولا ئامادەکاری بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە رێککەوتن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە