پەیامی کورد ... بنەماڵەیەکی هەولێری لە مێرسین لە لایەن ڕەگەزپەرەستانی تورک ەوە بە تووندی بریندار دەکرێن .
بە گویرەی زانیارییەکان و هەروەها ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بلاو کراوەتەوە لە شاری مێرسین ڕەگەزپەرستێکی تورکی هێرش دەکاتە سەر بنەماڵەیەکی گەشتیاری هەولێری و سەرپەرشتی ئەو بنەماڵەیە بە تووندی بریندار دەکات .
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە دوای نیوەڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ووڵاتی تورکیا لە شاری مێرسین شارۆچکەی بۆزیازی ڕەگەزپەرەستێکی تورک هێرش دەکاتە سەر بنەماڵەیەکی کورد ی هەولێری و دوو کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بە تووندی بریندار بوونە کە دۆخی تەندرووستی یەکێکیان زۆر ئەستەمە و نالەبارە .
.بە گویرەی زانیارییەکان شاهێدحاڵێکی ئەم ڕووداوە بە ناوی جیهان کۆتڵووک ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە ڕەگەزپەرەستانی تورک کە ٤ کەس بوونە دەهاتنە پێش ئۆتۆمبێلی ئەو بنەماڵە کوردە کە خەڵکی هەولێر ن کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان ەوە سەردانی تورکیایان کردبوو و دواتر بە تووندی هێرش کرایە سەریان و کوڕێکی ١٢ ساڵان و ژن و مێردی ئەو بنەماڵەیە و لەم نێوەندەدا سەرۆک خێزانەکە زۆر بە گرانی بریندار دەکرێت کە بە بەرد هێرشیان کردووەتە سەری .
جیهان کۆتڵووک هەروەها دەڵێ ئەو کاتەی کە ڕەگەزپەرەستەکان هێرشیان کردە سەر ئەو بنەماڵەیە قسەی ناشیرین و درووشمی خراپ لە سەر کورد دەدەن و گاڵتەی خۆیان پێ دەکەن و دواتر نیشانەی خۆیان گۆرگی بۆز کە نیشانەی تورکە فاشییەکان بەرزی دەکەنەوە
جیهان کۆتڵووک ی شایەتحاڵ هەورەها ووتی : دواتر ئێمە بنەماڵە کوردەکەمان گەیاندە لای دەزگاکانی ئاسایش ، هەروەها بانگهێشتی تیمەکانی فریاکەوتن کرا بۆ ئەوەی کە سەرۆک خێزان کە بە تووندی بریندار کرابوو لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە