بەپەلە    ...   دۆخی تەندرووستی نەخۆشانی سلیمانی مەترسیدارە و ئەمڕۆش ٥ کەسی دیکە بوونە قوربانی

بەپەلە    ...   دۆخی تەندرووستی نەخۆشانی سلیمانی مەترسیدارە و ئەمڕۆش ٥ کەسی دیکە بوونە قوربانی

پەیامی کورد      ...     دۆخی تەندرووستی نەخۆشانی سلیمانی مەترسیدارە و ئەمڕۆش ٥ کەسی دیکە بوونە قوربانی

جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ٦ تووشبووی دیکەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی راێگەیاندققو ، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ٦ تووشبووی دیکەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە كە ٥ پیاو و ئافرەتێك بوون.

وتیشی،"كۆچكردوەكان تەمەنیان لە نێوان ٥٠ ساڵ بۆ ٨٠ ساڵدایە و نەخۆشی دیكەشیان هەبووە. سیانیان خەڵكی ناو شاری سلێمانین و دوانەكەی دیكەش خەڵكی چوارقورنە و قەراغن."

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەكی زۆر لە تووشبوانی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەئێستادا تەندرووستیان خراپە و لەژێر چاودێری ووردی پزیشكیدان، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندرووستییەكان بن و خۆیان و خێزانەكانیان بپارێزن.
راشیگەیاند، دوو تەرمەكەی قەراغ و چوارقورنە، رادەستی لیژنە ناشتنی مردوانی كۆرۆنا لەو دو ناوچەیە كراوەتەوە و ئەوانی سلێمانیش ئەمڕۆ بەخاك دەسپێردرێن.
لەئێستادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ١٣٤ هاووڵاتی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە