پەیامی کورد ... كاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31-3-2019، ده‌رگای بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له 32 شاری باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕووی ده‌نگده‌ران دا كرایه‌وه. پرۆسه‌كه‌ش تاوه‌كو كاتژمێر16:00 ده‌خایێنێت.
به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كاتژمێر07:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگدان له شاره‌كانی "ئادییامان، ئاگری، چه‌ولیگ، به‌دلیس، ئامه‌د، خه‌رپیت، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕووم، دیلۆك، جۆڵه‌مێرگ، قارس، مه‌له‌تێ، مه‌ره‌ش، مێردین، مووش، سێرت، سێواس، دێرسیم، رووها، وان، ئێلیه، شرنا‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیدیر و كیلیس"ی باكووری كوردستان و شاره‌كانی هه‌رێمی ده‌ریای ره‌شی توركیا "ئارتڤین، گیره‌سوون، گوموشهانه، ئۆردوو، ریزه، ترابزۆن و بایبوورت" ده‌ستیانپێكرد و بڕیاریشه كاتژمێر 16:00 كۆتایی پێ بێت.
به‌ڵام له 49 شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا كاتژمێر 08:00ی به‌یانی ده‌رگای بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕووی خه‌ڵك ده‌كرێنه‌وه و كاتژمێر 17:00 كۆتاییان پێدێت و داده‌خرێن.
لەم هه‌ڵبژاردنه‌دا 57 ملیۆن و 58 هه‌زار و 636 ده‌نگده‌ر به‌شدارده‌بن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن. یەک ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر کە 18 ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجارە بەشداریی دەکەن لە هەڵبژاردندا. 38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر لە رەگەزی مێ و، 28 ملیۆن و 128 هەزار و 904 یان لە رەگەزی نێرن، و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندووقی دەنگدان.
لە هەڵبژاردنەکەدا 12 پارتی سیاسی و 321 به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ بەشدارن کە له نێو بەربژێرە سەربەخۆکاندا 75 کەسیان كوردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە