هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به فه‌رمی ڕایدەگه‌ێنێت که لیسته‌که‌یان هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت.
به پێی ڕاپۆرتێک لە سومرییه نیوز، هیشام ڕه‌کابی، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نوری مالکی، سه‌رۆكى لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕایگه‌یاند: لیسته‌که‌یان هیچ لاریه‌کی له‌وه نییه کورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارى عێراق، به ده‌ست پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاماژە کراوە : لیسته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شانده كوردستانییه‌كه تاوتوێی پۆسته‌كانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نه‌كردووه، چوونكه باسه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بووە.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کردەوە : ئه‌وان وه‌ک لیستی ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناڕه‌زایه‌تیی و لاریه‌كیان نییه له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بدرێته پارتى.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش ڕایگه‌یاندووه که پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق پشکی ئه‌م حزبه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات که جارێکی دیکه ئه‌م پۆسته له ئاستی عێراق وه‌ربگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە