پەیامی کورد ... ئاگاداری بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان
بە گوێرەی ئەو گێرەو کێشانەی ئێستا هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی بەرامبەری ئێران بووەتەوە هەندێک چالاکی خۆفرۆشانە لە لایەن ووڵاتانی بێگانەوە بوونەتە مەترسییەکی گەورەتر لەوەی بیری لێدەکرێتەوە و لە هەوڵی تێکدەرانە و ئاژاواوەگێڕی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دان بە گشتی
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئاگادار کراوینەتەوە کە گرووپیك جا بە ناوی داعش یا القاعدە و هاوبیرانیان لە کوردستان بە تەمای کۆمەڵێک کاری تێکدەرانە وەک تەقینەوە و کاری تیرۆریستین .
ئەمەش بە پاڵپشتی و هاوکاری ئێران و دارودەستە خاینە بە کرێ گیراوەکانیانە لە بەر ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی کە ئێستا لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا هەیە هەوڵەکانی بۆ نانەوەی ئاژاوە لە بارتر و گونجاوترە
جێگای گرینگی و تێڕامانە
ئەو تیرۆریستانە بە نیقابەوە دەگەڕێن ، بۆیە داوا دەکرێت هەر کەسێکی لەم شێوەیەتان بینی بە باشی چاودێری بکەن و پرسیاری لێبکەن کە کێیە و چ کار دەکات هەروەها ڕیگای ئەوە بە خۆتان بدەن کە نیقابەکەی لابدەن و دڵنیا بن کە ئایا ئەمە ژنە یا خود پیاو و چەکدارە یا خود نا . بە تایبەتی لە ڕێستۆرانت ە جێگە گشتیەکان ، بە پێی یاسای دژە تیرۆر دەتوانن داوا لە کەسی نیقابدار بکەن ڕووی خۆی نیشان بدات تەنانەت دەتوانن لە ڕێگای ژنێکی دیکەوە بیپشکنن و بە تەواوی لێی ئاگادر بن
لە کۆتاییدا داوا دەکەین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و منداڵەکانتان و ئاسایشی گشتی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هەر جۆرە جووڵەیەکی گەمانلێکراو بن و دەزگا ئەمنییەکان لە کاتی نزیکدا ئاگادار بکەنەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە