پەیامی کورد ... ئەمشەو دەزگاى دژە تیرۆرى یەکیتی لە راگەێندراوێكدا ئەو پروپاگەندانەى رەتكردەوە كە لەلایەن چەند دەزگایەكى عێراقى لە دژى بڵاوكرابویەوە و راشیگەیاند،ئیدانەى هەر جۆرە توندوتیژییەك دەكەین دژ بە هاوڵاتیانى عێراق.
ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه:
كه‌ناڵی (العهد)ی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی، هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه به‌سه‌رپه‌رشتی لاهوور شێخ جه‌نگی، هێزێكی كوردی قه‌ناس به‌ده‌ست چوون بۆ به‌غدا. له‌كاتێكدا ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، و ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره تووندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ین دژ به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه، درێژكردنه‌وه‌ی یارییه‌كی نه‌گریسی هەرێمی بۆ تێوه‌گلاندنی كورد له كه‌یسی تووندوتیژی به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزكردنی دۆخیئارامی و ئاسایشی عێراق و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایفی و شاردنه‌وه‌ی بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانكاری.
به‌م رونكردنه‌وه‌یه، داوا ده‌كه‌ین كه‌ناڵی (العهد) راستگۆیی بكاته پێوه‌ری كاركردنی و له هه‌ڵبه‌ستی هه‌واڵی ناڕاست دوور بكه‌وێته‌وه و به‌رامبه‌ر به‌و چه‌واشه‌كارییانه، داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان و ده‌زگای دژه تیرۆر بكات.
راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه تیرۆر
٢٤-١٠-٢٠١٩
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە