هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی بووکان، باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر کرد کە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان دیار نییە.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی شەممە "١٤ی ژوئیە ٢٠١٨" ، دەزگای ئێستێخباراتی بووکان دوو هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان کە باوک و کوڕ بوون، دەستبەسەر کردووە.
بە پێی زانیارییەکان ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە دەستبەسەرکراوە بە شێوەیە ڕاگەێندراوە " کەریم سەیدزادە و شەهرام سەیدزادە" .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، برای سەید کەریم کادێری یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بووە و هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنیان بۆ ئەو بابەتەدەگەڕێتەوە.
دوایی تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەو باوک و کوڕە لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی بۆکانەوە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان دیار نیە.
ئەو دوو کەسە لە چالاکیە مەدەنیەکانی شاری بووکان، بۆ نموونە کۆکرنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی کۆبانێ و هەروەها خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان، بەشداری چالاکانەیان هەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە