لە سێدارەدانی شاراوەی ڕامین حسێن پەناهی و ناشتنی تەرمەکەی لە شوێنێکی نادیار
ڕۆژی شەممە ٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ زانیار و لوقمان مورادی هەروەها ڕامین حسێن پەناهی " سێ بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دران . ئەم لە سێدارەدانە لە حاڵێکدا ئەنجامدرا کە بەڕێوەبردنی ئەم حوکمە بە پارێزەرەکانیان ڕانەگەێندرا بوو هەروەها هیچ یەک لەوان شانسی بەشداربوونیان نەبوو لە کاتی بەڕێوەبردنی حوکمەکەدا ؛ هەروەها بە پێچەوانەی یاسا تەرمی لە سێدارەدراوەکان نەدراوەتەوە بنەماڵەکانیان وهەروەها کە ڕایانگەیاندووە لە شوێنێکی نادیار بە خاک سپێردراون ، هەروەها بنەماڵەکانی ناوبراوان بۆ پارێز لە هەرجۆرە ناڕەزایەتی دەربڕین و گەیاندنی هەواڵ هەڕەشەیان لێ کراوە .
هەر بە پێی زانیارییەکان هەر چەندە وا پێ دەچوو کە ئەم لەسێدارەدانە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەڕێوە بچێت بەڵام دادسەرای تاران بە ڕاگەیاندنی بەیاننامەیەک کە بە پێی ئەوە لە سێدارەدراوان بە تاوانی گەورە تاوانبار دەکرێن و دواتر هەواڵ لە بەڕێوەبردنی ئەم حوکمە دەدرێت لە شوێنێکی نادیار لە تاران .
هەر سەبارەت بەم هەواڵە ئەمجەد حسێن پەناهی برای ڕامین بە ئاماژە کردن بەوەی کە وەزارەتی ئێستێخبارات ئەندامانی بنەماڵەکەیانی ئاگادار کردوەتەوە کە دەست بە سەر دەکرێن ، ووتی : وەزارەت ئێستێخبارات ڕایگەیاندووە کە جەستەی بێ ڕۆحی ڕامین حسێن پەناهی ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە و خودی دەوڵەت لە شوێنێکی نادیار بە خاکی سپاردووە پێویست بە پێداچوونەوە ناکات و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان نەبێ بۆ گەیاندنی هەر هەواڵێک ئەگەر نا دەست بەسەر دەکرێن . .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە