فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوو لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەێندراوەکە بەم شێوەیەیە :
وێڕای سڵاوی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی کوردستان
ئاگادارییەک لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی سەربەرز
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی گوند و هەوارنشینەکانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێژیمی کوماری ئیسلامی بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکات.
شەوی هەینی ڕێکەوتی ٣٠/٠٦/٢٠١٨ ٦ چەکداری نەناسراو کە خویان داپۆشیبوو لە کوێستانەکانی میرەسەنی شنۆ داوای یارمەتیان لە مەڕدارەکانی ئەو ناوچەیە کردووە.
خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان پێویستیان بە خۆشاردنەوە نییە و بە سەربەرزی و ڕاشکاوانە دەچنە باوەشی گەل و خۆیان لە خەڵکی کوردستان ناشارنەوە.
ئەوە یەکێکی دیکەیە لە کردەوە قیزەوەنەکانی جاش و مۆرە خۆفرۆشەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە هیچ شێوەیەک بڕوایان پێ مەکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە