بەپەلە ... حۆکمی تیرۆر کردن و کوشتنی کۆڵبەران بە شێوەی فەرمی ڕاگەێندرا

بەپەلە   ...   حۆکمی تیرۆر کردن و کوشتنی کۆڵبەران بە شێوەی فەرمی ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...   حوکمی تیرۆر کردن و کوشتنی کۆڵبەران بەشێوەی یاسایی واژوو کرا

هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری مەریوان حوکمی کوشتنی کۆڵبەرانی واژوو کرد.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەشارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە : دوێنێ هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی  ڕۆییشتوونەتە گوندەکانی دزڵی، درکێ و دمێو سەربەشاری مەریوان و مەلا و شەوراکانی ئەم گووندانەیان ناچارکردووە بەڵگەیەک واژوو بکەن کە بەپێی ئەو بەڵگەیە هەر کۆڵبەرێک بکەوێتە بەردەستی هێزە سنوورییەکان دەبێ تەقەی لێبکرێت .

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچانە ڕایانگەیاندووە کە هەر کەسێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەری بکا، دەکەوێتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەم کاتەوە تاوانی کوشتنیان لەئەستۆی خۆیانە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە