پەیامی کورد ... ١٠١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت
كەمێك پێش ئێستا لە راگەێندراوێكدا، وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێم گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنای لە سلێمانی پشتڕاستكردەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سلێمانی کەسێک بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، و هەروەها تا ئەم ئێوارەیە زیاتر لە ٦٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە، ٤٥ تووشبوویان لە قەزای پێنجوێنن .
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، ١٠١ تووشبووی دیكەی ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەكانەوە، ٦ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و ٢ تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان بۆكراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
٥١ لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوێن
٤٢ دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
٣ دانیشتووی وارماوە
١ دانیشتووی قەزای كەلار
١ دانیشتووی قەزای كفری
١ دانیشتووی قەزای خانەقین
١ دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
١ دانیشتوی شاری بەغدا
وەزارەتی تەندرووستی
31 ئایار 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە