به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزێکی په‌که‌که، شه‌وی ڕابردوو له سنوری شه‌نگال و به‌هاوکاری حەشدی شەعبی، به‌ره‌و ناوچه‌ی که‌رکووک داخلی کوردستان بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاشكرا دەکرێ كه ئه‌و هێزه ٢٠٠ دوو سه‌د چه‌کدار بوونە و ، بڕیاره داخیلی سلێمانی و سنووری هه‌ڵه‌بجه ببن.
به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت هێزه‌کانی په‌که‌که، به‌پێی خشته‌یه‌کی دیاریکراو، به‌هه‌ماهه‌نگی حەشدی شەعبی، له سوریا پاشه‌کشه ده‌که‌ن و ده‌چنه سنووره‌کانی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگە گرتن له جمووجووڵ و چالاکییه‌کانی حزبه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌کان.
پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ، جگە لە سنووری شەنگال و قەندیل و مەخموور, ھێزی چەکداری لە مێحوەری باشووری کەرکووکدا ھەیە و ئێستاش بە نیازە لە ئەگەری لەدەستدانی شنگال، ناوچەیەکی بەرفراوان لە کوردستانی باشوور بۆ خۆی درووست بکات، تاکوو چەکدارەکانی ئازادانە تێیدا ھاتوچو بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە