بەپەلە ... هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢٧ کوردی خەڵکی شاری مەریوانیان دەستبەسەر کرد

بەپەلە ... هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢٧ کوردی خەڵکی شاری مەریوانیان دەستبەسەر کرد

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،27  شاروەندی کورد لەشاری مەریوان،لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە،دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بەهێرش کردنە سەر گوندی " دەری " 16 کەس ، لە گوندی " چۆر و نەنە " 5کەس ، لە گوندی " شێخە کوێرە " 3 کەس ، لە گوندی " گوێزەکوێرە " 2 کەس لە گوندی " گوڵچێر " 1کەسیان دەستبەسەر کردووە سەرجەم دەستبەسەرکراوان بۆ شوێنێکی نادیار گۆاستراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە : ئەو 16 کەسەی لەگوندی "دەری" دەستبەسەر کرابوون ، لەدوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و لێپێچینەوە ئازاد کراون.

هەروەها لەگوندەکانی لەنجاوا و بالەک ، بە دەیان کەسی دیکە لەشاروەندان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا،چارەنووسیان نادیارە.

ناسنامەی زۆربەی دەستبەسەرکراوان دیار نییە.تەنها ناسنامەی سێ کەس لەدەستبەسەرکراون ئاشکرا بووە: "ئەکبەر سەمەدی"خەڵکی گوندی گوڵچێر،"عوسمان دڵئاوێز" و "محەمەد کەرەمی" خەڵکی گوندی گوێزە کوێرە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە