بەپەلە ... هێزەکانی پێشمەرگە لە گەڕانەوەی شەنگالن

بەپەلە ... هێزەکانی پێشمەرگە لە گەڕانەوەی شەنگالن

فەرماندەی پێشمەرگە لە شەنگال  " قاسم شەشۆ " ڕایگەیاند : چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی زۆممار کشاونەتەوە و هەروەها لە شەنگالیش دەکشێنەوە .

" قاسم شەشۆ " فەرماندە پێشمەرگە لە زیارتی شەرافەددین لە سەر چیای شەنگال ڕایگەیاند : ئەوە ماوەی دوو ڕۆژە چەکدارەکانی حەشذی شەعبی دەستیان کردووە بە کشانەوە لە زۆمما و شەنگال ، هەروەها قاسم شەشۆ ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ بە تەواوی لە زۆممار کشاونەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت سبەی بە یەکجاری لە شەنگال بکشێنەوە .

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند : دەرچوونی حەشدی شەعبی لە زۆممار و شەنگال دوای یەکدیتنی سەرۆک وەزیرانی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی پێکهاتووە و ووتی : وادیارە لە بڕی ئەوان و لە جێی ئەوان هێزی پێشمەرگە دادەنرێت .

بەرپرسی لقی " پارتی دیموکراتی کوردستان " لە شەنگال " قادر قاچاخ " یش هەروەها ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی لە شەنگال دەرچووە و ئێستا تەنیا چەند یەکینەیەکی ئەرتەشی عێراق و میلیشیای یەزیدی سەر بە حەشدی شەعبی لەوێ ماون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە