بەپەلە ... لاهور جەنگی ژمارەیەکی زۆر بکوژ و قاتیل لە سلێمانی داڵدە دەدات

بەپەلە ... لاهور جەنگی ژمارەیەکی زۆر بکوژ و قاتیل لە سلێمانی داڵدە دەدات

به‌گوێره‌ی زانیاری و بە دواچوونی چڕ له‌ دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ژماره‌یه‌ك بكوژی داواكراو به‌ ماده‌ی 406ی كوشتن له‌ یاسای سزادانی عێراق، له‌لایه‌ن لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی داڵده‌ دراون و ڕاده‌ستی یاسا ناكرێن. سكرتێری ده‌سته‌ی مافی گشتی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ ته‌واوی هه‌رێم تاوانبار داڵده‌ نه‌درێ و به‌رپرسان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ شكاندنی یاسا. پۆلیسی سلێمانی لێدوان نادات و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م كارانه‌ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی شاریان تێكداوه‌".

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووداوه‌كانی كوشتن ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ر كرده‌یه‌كی ساده‌ كوژراون, بۆیه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام له‌ به‌دواداچوونه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ، ژماره‌یه‌ك تاوانبار هه‌ڵاتوون بۆ سلێمانی و له‌وێ داڵده‌ دراون.

له‌ به‌دواداچوونێکی تایبەتدا له‌ دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 20ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018، 27 كه‌ چه‌كدار و ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ن تاوانی كوشتنیان ئه‌نجام داوه‌ و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراق داوا كراون، تا ئێسته‌ نه‌گیراون و ژماره‌یه‌كیان له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن لاهور تاڵه‌بانییه‌وه‌ داڵده‌ دراون.

"" ناوی بكوژ و تاوانباران بۆ ڕێزگرتن له‌ حوكمی دادگا و یاسا به‌ ته‌واوی بڵاو ناكاته‌وه‌، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م داواكاری گشتی كوردستان.

تاوانباره‌ نه‌گیراوه‌كان بریتین له‌ "د، ن، هـ  " -  " قـ، قـ، م " - " قـ، م، م " - " خ، ا، م، م " - " خ، ب، م، م " - " م، ت، م " - " م، خ، ص " - " ج، ا، ع " - " غ، ح، ع، ب " - " ع، ح، ع " - " هـ، ع، ح " - " هـ، ع، ح "  - " ن، ع، ح " - " ك، ع، ح " - " ف، غ، ح " - " ق، ن، م " - " ر، م، ح " - " ن، م، ح " - " ن، م، ح " - " ش، ر، م " - " ح، ن، م " - " ر، ن، م " - " ر، ن، م " - " ئـ، ن، م " - " ف، س، ك " - " ص، ع، ع".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە