پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر وادەی لادانی قەدەغە و کرانەوەی شوێنە گشتییەکانی ڕاگەیاند
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند : كە بەپێی ئەو ڕێنماییانەی دەرمان کردووە بۆ خۆپارێزی سبەی لە كاتژمێر ٦ی ئێوارەوە شوێنە گشتییەكان دەكرێنەوە و ئەمڕۆش دوو هاووڵاتی پارێزگای هەولێر بە ڤیرووسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر گوتی: كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە چووە دوای ئەوەی كۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە چوو. گەیشتنە ئەوەی لە پێناوی ژیانی هاووڵاتیان سبەی ٣-٦-٢٠٢٠ سەرجەم ئەو شوێنانەی كە پەیوەستن بە ژیان و كاسبی هاوولاتیان لە كاتژمێر ٦ی ئێوارەوە دەكرێنەوە بەمەرج و ڕێنماییە تەندرووستییە تووندووتۆڵەكانیشەوە.
باسی لەوەشكرد كە لەهەر شارو قەزایەك كۆمیتەیەكمان درووست كردووە بۆ ئەوەی ڕێنماییە تەندرووستییەكان بەتەواوی جێبەجێ بكرێن و ڕێنماییەكانیش دەبێ هەمووان لەبەرچاوی بگرن. هەروەها بۆ شوێنە پزیشكییەكانیش بەڕیوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕێنماییەكان دەداتە ناوەندەكان و هەروەها بۆ شوێنە گەشتیارییەكانیش بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەولێر چاودێری جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان دەكات.
فرسەت سۆفی ووتیشی: ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لێبوردن لە خەڵكی خۆمان دەكەین بەهۆی بڕیارەكانی ئێمەوە كە بۆ خۆپارێزی بووە ئەوان زیانیان بەركەوتووە وە ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی خەڵكی خۆمان و هەرچیەكی لەدەستمان بێ درێغی ناكەین.
هەروەها روونی كردەوە كە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت بە قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها هاتووچۆی نێوان شارەكانیش بەتەواوی دادەخرێت و دەوامیش تا ٦-٦ نابێت.
لەلایەن خۆشیەوە د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەولێر گوتی: لەسەرەتای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ماوەی ١٣ ڕۆژ هیچ نەخۆشێك تۆمارنەكرا تا ١٩-٥-٢٠٢٠ بەڵام دوای ئەو ماوەیە ژمارەیەكی زۆری هەڵگری ڤیرووسەكە تۆماركران لەو ماوەیە زۆرینەیان نیشانەیان هەبووە، و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری كۆرۆنا.
ووتیشی: ٦ نەخۆش لە هەڵگرانی ڤیرووسەكە بە قورسی تووشی ببوون ٣ کەسیان باری تەندرووستیان ناجێگربوو ئەمڕۆ بەیانی یەكیان گیانی لەدەستدا و دوای كاتژمێر شەشی ئەمڕۆش یەكێكی دیكەمان لەدەستدا.
د. دلۆڤان ڕوونی كردەوە كە ڤیرووسەكە زۆر مەترسیدارە و پێویستە ئەگەر ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان دەكرێت بەپێی ڕێنماییەكان هاووڵاتیان هەڵسوكەوت بكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە