له‌سنووری پارێزگای دیاله ئاماده‌كاریی بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنووری خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه ده‌داته‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌ینێت، "هه‌ركات حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانمان پێبكات جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی گه‌وره ده‌كرێت له‌قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله له‌دژی ئه‌و پێشێلكاریه ئه‌منیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها به‌نیازن بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌یان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، "هه‌ركاتێك ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆچونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی خانه‌قین و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌و فه‌رمانه درا، ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، یاوه‌ر ووتی : " تائێستا هیچ داواكارییه‌كی له‌و شێوه نه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌رێم نه‌كراوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە