پەیامی کورد ... كەمێك پێش ئێستا، مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن گەورە بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، بەسەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بەشێك لە بەرپرسانی دیكەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە