پەیامی کورد ... پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ڕاگەیندراوێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ڕاگەیندراوێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە و رایگەیاند : ئەگەر کورد نەبن بە یەک و پشتیوانی یەکتری نەکەن دەستکەوتەکانمان لە ناو دەچن، هاوکات داواش لە هێزە کوردییەکان دەکات کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامدەن.
کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیندراوێکدا رایگەیاندوە، "لە ئێستادا جەنگی سێیەمی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و دەوڵەتی تورکیا دەخوازێت گەلی کورد لەناوبەرێت، ئەگەری گەلی کورد هەوڵەکانی یەکنەخات و هاوهەڵوێست نەبێت، ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی رابردودا هەیبوە لە ناودەچن".
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە هەمو پارتە سیاسیەکان، چالاکوانان، هونەرمەندا و رۆشنبیرانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەن هەوڵبدەن کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت، هەروەکو لە ماوەی هەفتەی رابردودا هێزە کوردستانییەکانی باشوور لە پێناوی مافەکانی کورد لە عێراقدا هاوپەیمانیان پێکهێناوە و "ئێمە باوەڕمان وایە کاری پێکەوەی بۆ نەتەوەکەمان گرنگە و بە بایەخە"
پەکەکە لە راگەیندراوکەیدا دەشڵێت، "ئێمە سوپاسی ئەو 14 لایەنە سیاسیەی باشوور دەکەین کە هەڵوێستیان بەرامبەر رۆژئاوا دەربڕیوە و پشتیوانی لە بەرخوادنی گەلەکەمان لەو پارچەیەی کوردستان دەکەن، داواش لەو لایەنانە دەکەین بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی هەمو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی پاراستنی دەستکەوتی گەلەکەمان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە