پەیامی کورد ... سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەێنێت : هەموو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌كۆتایی هاتووه، نوێنه‌ری ووڵاتان و عێراق و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند : "هەموو ئاماده‌كارییه‌كانی سوێندخواردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان کۆتایی هاتوون، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ووڵاتان و عێراق و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له مەڕاسیمێكی گه‌وره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات".
په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به‌هۆی ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ووڵاتان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه بچێت.
خۆشناو ده‌ڵێ:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده عێراقی و كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری حزبه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌ری ووڵاتان و باڵیۆز و كۆنسووڵەکان، له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بن، په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنه‌كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه بچێت".
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەشڵێ :"هه‌ربه‌گوێرەی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، له‌و دانیشتنه ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه ناوزه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بازانی ده‌كه‌ین، پاشان مه‌ڕسوومی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوردستان ده‌رده‌چێت و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە