بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت و لەسەرەتاشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە ٥/٩/٢٠١٨ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
گوتیشی: "ڕۆژی پێنج شەممە ٦/٩/٢٠١٨ مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و ڕۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت".
هەروەها لەمەودوا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕاناگەیندرێت، بەڵکوو هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە