پەیامی کورد ... بەڕێوبەری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی، وه‌زاره‌تی دارایی به شێوه‌ی زاره‌كی ڕه‌زامه‌ندی داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌م ئه‌ندام و ئێستا سه‌رقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌كه.
فوئاد سدیق، بەڕێوبەری گشتی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "دوای پێداچوونه‌وه به پشكنینی كه‌م ئه‌نداماندا، وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی زیاتر له نۆ هه‌زار كه‌مئه‌ندام و هه‌ركاتێك ڕێكاره‌كان ته‌واو بن، مووچه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
فوئاد سدیق گوتیشی: "ئێستا سه‌رقاڵی میكانیزمێكین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه بگه‌ڕێته‌وه و هه‌ركاتێك ته‌واو بوو مووچه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ده‌رنه‌چوون له پشكنین مووچه‌ی به‌شێك له كه‌مئه‌ندامان بڕدرا و دواتر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و دووباره پشكنینیان بۆ کرا و ناوه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش به شێوه‌ی زاره‌كی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ده‌ربڕیوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە