بەپەلە ... ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح بەیەکجاری لە حزبی ھاوپەیمانی بێتە دەرەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ڕابگەێنێ

بەپەلە ... ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح بەیەکجاری لە حزبی ھاوپەیمانی بێتە دەرەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ڕابگەێنێ

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، بەرھەم ساڵح، داوای لە پارتی و یەکیتی کردووە پشتیوانیی بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەڵینی داوە وەک کاندیدیکی کورد کە تەوافوقی لەسەر بکرێت، لەو پۆستەدا نوینەرایەتی پارتی و یەکیتیش بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەلایەن ھەندێ لە سەرکردە کاریگەرەکانی یەکێتییەوە ، لە دەرەوەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی ھەوڵ ھەیە بەرھەم ساڵح ڕازی بکەن بە گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی و لە بەرامبەر بەوە پێشنیازی پۆستێکی باڵایان لە بەغدا لە پشکی یەکێتی بۆ کردووە، بە مەرجێک بەیەکجاری لە ھاوپەیمانی بێتە دەرەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ڕابگەێنێ.

بەپێی زانیاری  باوەڕ پێکراو، لەو حاڵەدا ئەگەر بەرھەم ساڵح واز لە ھاوپەیمانی بھێنێت، یان بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی بدات، ئەوە زۆرینەی ھاوپەیمانی لەگەڵ بەرھەم ساڵح-دا نین، تەنانەت ئەوانەشی لەگەڵی جیا بوونەتەوە لە یەکێتی، ئامادە نین ببنەوە بە یەکێتی، بەڵکوو زۆرینەیان لەگەڵ سەرکردە ئیسلامییەکانی ناو ھاوپەیمانی دیموکراسی دەمێننەوە و ئەگەری زۆر ئەوەیە لە دۆخی ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانی، پارتێکی دیکە درووست بکەن.

بەڵام بەپێی زانیارییەکان، باڵی دەستڕۆیشتووی یەکیتی بە ھیچ شێوەیەک نایەوێ لەو دۆخەدا ھیچ لایەنێک ھاوکاریی بەرھەم ساڵح بکات و بەرزی بکاتەوە، بەو ھۆیەشەوە ھۆشداریی دابووە گۆڕان کە دەستی بەرھەم ساڵح نەگرن و لەو کەوتنەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێی کەوتووە ھەڵی نەستێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە