پەیامی کورد ... ئاری هەرسین : لاهوور و ئاراسی شێخ جەنگی ڕابەری بەدیهاتنی ١٦ی ئۆکتۆبەر نین . هەموو ووڵاتانی جیهان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە خەونی چەندین ساڵەی کورد بەدەی نەیەت
ئاری هەرسین رایگەیاند ، دەوڵەتانی عەرەبی و ئەورووپا لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێی هەرێم و ئەمریكاش كۆكبوون لەسەر ئەوەی خەونی چەندساڵەی كورد بەدی نەیەت و ئەو بۆچوونەی پێیوایە لاهووری شێخ جەنگی و ئاراسی شێخ جەنگی نەخشەکێش و رابەری ١٦ی ئۆكتۆبەر بوون دوورە لە راستییەوە.
ئاری هەرسین، كادیری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، "هەروەک ڕوونە زۆر کەس لە حزبەکەی بەندە ئەوەندە نەزانن کە وا دەزانن (لاهووری شێخ جەنگی و ئاراسی شێخ جەنگی) نەخشەکێش و رابەری ١٦ی ئۆكتۆبەر بوون، بەڵام لە ڕاستیا ئەم بۆچوونە دوورە لە ڕاستییەوە.
نووسیویشیەتی "ئەمریکا، ئێران، تورکیا و عێراق، هەموو دەوڵەتانی عەرەبی و ئەورووپا، ئەگەر لەسەر هیچ شتێک لەگەڵ یەک ڕێک نەکەوتبن، لەسەر ئەوە موتتەفیق بوون کە خەونەکەی مەسعوود بارزانی نابێت بێتەدی و کورد نابێت ببێتە خاوەنی دەوڵەت".
لە كۆتایی راگەێندراوەكەشیدا ئاماژەی بەوەكردوە، هەروەک هەمیشە ئەو نەیارانە پێکەوە هەوڵیاندا بەڵام نەیانتوانی کوڕەکانی مام جەلال و بنەماڵەی مامۆستا برایم ئەحمەد لە ڕاستە شەقامی کوردایەتی لابدەن "هەرچەندە کێشەشیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا هەبێت"، بەڵام کوڕەکانی شێخ جەنگی بەردەست بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە