پەیامی کورد ... کرێکارێکی بووکانی بە دەستی خاوەن کارەکەی لە پایتەختى هەرێمى کوردستان کووژرا
بە گوێرەی زانیارییەکان ، کرێکارێکی خەڵکی بووکان بە ناوی ئومێد قەرەنی کە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە ، لە شاری هەولێری هەرێمى کوردستان، لە لایەن خاوەن کارەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئومێد قەرەنی دوای ئەوەی داوای حەقی کارکرنەکەی لە خاوەن کارەکەی دەکات، لە بڕی پێدانی ماف و حەقەکەی تەقەی لێدەکرێ و گیانی لێ دەستێنرێت. ئەو کرێکارە بووکانییە دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، بە هۆی سەختى برینەکەی کە گوللەکەی بەر ملی کەوتبوو، ڕۆژی ٢٦ی مەی " چواری جۆزەردان " گیانی لە دەست دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە