پەیامی کورد ... پارێزگای هەولێر و یەکیتی زانایانی ئائێنی هەرێم بڕیارێکی گرینگ‌یان دەرکرد .
فرسەت سۆفی، پارێزگای هەولێر و یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان کۆبونەوە و بڕیاریاندا رێوڕەسمی پرسە لە پارێزگاکەدا تاوەکو ٢١ی (ئازار/٣)ی ئەمساڵ رابگیردرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ خۆپارێزی زیاتر، تا ٢١ی ئادار، به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه له هه‌ولێر راده‌گیرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست، بڕیاری راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ش له مزگه‌وته‌كان، هه‌ر بۆ خۆپاراستنه.
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی پرسه تا ٢١ی ئاداره و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كاته‌كه درێژتر ده‌كرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، كه بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ندێك رێوڕه‌سمی دیكه‌ی ئایینی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌جێهێڵدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە