بەپەلە ... گردەکەی سلێمانی تاپۆ کراوە بە سەر کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا دا

بەپەلە ... گردەکەی سلێمانی تاپۆ کراوە بە سەر کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا دا

ڕادەگەیندرێت کە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی ”بە شەرع و یاسا“ بە ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە کراوە و ”مافی خۆیانە“ پۆستی حزبی و حکومیش وەربگرن .

، بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:  گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی ”بە شەرع و یاسا“ بە ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە کراوە  ” هەروەها گۆڕان کێشەیەکی وەھا گەورەی نییە کە شایەتی باس کردن بێت، بەڵام ڕەنگە لێرە و لەوێ ھەندێک بۆچوونی جیاواز ھەبێت، بێگومان ئەوەش شکتێکی نۆرماڵە، چوونکە گۆڕان لەسەر بنەمای ڕەخنە گرتن درووستبووە و ھەر بەو ھەڵوێست و ڕەخنانەوە جوانە“.

عادل عەزیز، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هەروەها دەڵێت : ، بزووتنەوەکەیان نابێ بە حزبی بنەماڵەیی، چوونکە داھاتەکەی ئاشکرا کراوە و ”ھیچ داھاتێکی نییە کە لێی بترسێت“. گوتیشی: ”ئەگەر گۆڕان بەرەو حزبی بنەماڵەییش بچێت، شتێک نییە جێگەی قبوڵکردن بێت“.

عادل عەزیز پێیوایە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ”مافی خۆیانە“ پۆستی حزبی و حکومی وەربگرن. لەبارەی گردی زەرگەتەشەوە دەڵێت: ”تاپۆکردنی گردەکە حاڵەتێکە پێی دەگوترێ یاساوشەرع، ھەر کەسێک خانوویەکی ھەبێت، ئەتوانێ خانوەکەی بەسەر نەوەکانیدا تاپۆ بکات، بێگومان گردەکە لەسەر کۆمپانیای (وشە) تاپۆ کراوە، ڕاستە کۆمپانیای وشە بەناوی نەوشیروان مستەفاوەیە، بۆیە ئێستا ئەو کۆمپانیایە بەشەرع دەچێتەوە سەر ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، “.

بە ووتەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، ئەگەر ئەو گردە بەناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە بێت، یاخود بەناوی کۆمپانیای (وشە)وە بێت، ئەوا ”لەخزمەتی گۆڕان و گۆڕانکاریدا دەبێ“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە