پەیامی کورد ... گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بنکەیەکی سەربازی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە جێگیر بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێک کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەممە " ٢١ی ئەیپریلی ٢٠١٩ " ، گرووپێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە دوو پاسی زانکۆی ئازادی ئورمیە چوونەتە ناو شاری شنۆ و لە بنکەی سەربازی ئەمیرئاوا " سەمد بۆستانجێ " کە لە گەڕەکی شاکرئاوا هەڵکەوتووە، جێگیر بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە “ئەو هێزانە کە نزیکەی ٦٠ کەس بوون کاتێک چوونەتە ناو بنکەی سەربازی ئەمیرئاوا، هەموو پاسدارە کوردەکان لەو پادگانە ناچار کراون کە ئەوێ چۆڵ بکەن و بە نهێنی جێگیر بوون”.
ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاندووە : بە ئەگەری زۆر ئەو هێزانە ڕەوانەی سنوورەکانی شنۆ دەکرێن و ئەو ئەگەرە هەیە کە ئۆپراسیۆنێک دژ بە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران کە بنکە و بارەگاکانیان لە نێوان ڕۆژهەڵاتی و باشووری کوردستان جێگیر کردووە، بەڕێوە ببەن.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکرات لە ٤ ساڵ پێش و دوو لایەنی کۆمەڵەش لە دوو ساڵ پێشەوە بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە