به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ئاشكرای كرد، دوای جه‌ژن ڕاسته‌وخۆ شاند ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن و بێ گەره‌نتی وه‌رگرتن ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نابه‌ستن.
خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕایگه‌یاند، شاندی پارتی ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌ژن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، له پێناوی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
زیاتر گوتی، مه‌رجی پارتی بۆ چوونه ناو هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سیاسی، ئه‌وه‌یه كه بێ گەره‌نتی كردنی داواكانی كورد ناچنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كانه‌وه، به‌ر له هه‌ر ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانییه‌ك، مه‌رجمان گەره‌نتی كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاساكانه.
پارتی دیموكراتی كوردستان چواره‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه و یه‌كه‌م لیستی براوه‌ی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانه، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاندێكی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه و بڕیاره دوای جه‌ژنیش گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان چڕ بكرێنه‌وه، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و حكوومه‌تی نوێی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە