له‌میانەی ئه‌و زنجیره چاكسازیانه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه له سكلی سه‌ربازییدا ئه‌نجامی بدات، زیاتر له 30 به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ده‌گرێته‌وه و گه‌نجانی شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه جێگایان ده‌گرنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ، تێیایدا باس له زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری ده‌كات له ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی گۆڕی، له ئێستاشدا بڕیاریداوه له‌نێو سلکی سه‌ربازی، له به‌شی یه‌که‌م دا، نزیکه‌ی گۆڕینی ٣٢ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرس و فه‌رمانده ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، پاش ته‌واوبوونی گۆڕانكارییه‌كان و دانانی كه‌سانی نوێ، هاوكات ده‌ست به گۆڕانكاری له قۆناغی دووه‌مدا ده‌كرێت كه ئه‌وییش په‌یوه‌سته به چاکسازییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ته‌واوی ئه‌و سلكه سه‌ربازییه کە گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە