سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: پارتى به دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕازییه.
، مه‌سعود بارزانى، ڕایگه‌یاند: تێبینیی زۆریان لەسەر ئەدایی كۆمیسیۆن و بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەستكاری ئەنجامەكان و ساختەكاری هەیە.
به‌پێى ڕاگه‌یندراوێكى نوسینگه‌ى بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌كەیدا له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، سه‌رۆكى پارتى ئاماژه‌ى داوه: "بە ئەنقەست ژمارەیەكی زۆری دەنگی پارتیان سووتاند".
هه‌روه‌ها وتوویه‌تى: "بۆ نەهێشتنی گومانەكان و خاوێنی پڕۆسەكە پارتی بە هەموو ڕێكارێك ڕازی بووە جا چ ژماردنەوەی دەنگەكان بێت یان بەدواداچوون بۆ سكاڵاكان لە هەر ناوچەیەك تەنانەت دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانیش".
هاوكات بارزانى دژایه‌تى خۆى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندووه.
دواى ئه‌وه كۆگایه‌كى سندوقه‌كان له به‌غدا گڕیگرت و پێنج هه‌زار ئامێر سووتا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق داوای به‌ڕێوه‌چوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە