پەیامی کورد ... ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، سبەی شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەێنێت : " سبەی یەکشەممە شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت دوایین رێککەوتن واژوو دەکەن".
پارتی، یهكێتی و گۆڕان وهك سێ براوهی سهرهكی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان گهیشتونهته خاڵی كۆتایی بۆ درووستبونی كابینهی نۆیهمی حكومهت، پارتی و رێککەوتنیان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی واژووکردوە و پێکهێنانی کابینەکەی چاوەڕوانی واژووکردنی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی-یە.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی، "دوای کۆبونەوە لەگەڵ شاندی یەکێتی، شاندەکەی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆدەبێتەوە".
پێشتر سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندبوو، "لەگەڵ پارتی گەیشتوینەتە ڕێکەوتن، کۆبوونەوەی داهاتوی نێوان پارتی و یەکێتیش بۆ واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی پێکهێنانی حکومەتە، بەو پێیەی رێکەوتنی مەبدەئیمان لە 5ی شوبات واژووکردوە و لە 4ی ئازاریش رێککەوتنی سیاسیمان کردوە".
پیرە وتیشی، "دەمانەوێت حکومەتی هەرێم حکومەتێکی بەهێزبێت، حکومەتێک بێت کە ئەو هەڵانەی رابردو دوبارە نەکاتەوە، ئەوەش بەوە دەبێت تەفاهومێکی تەواو هەبێت و هەوڵی ئەوە بدەین هیچ دەسەڵاتێک لە دەرەوەی شەرعیەت نەمێنێت، ئەگەر دەسەڵات لە دەرەوەی شەرعیەت بمێنێت ئەوا حکومەت ناتوانێ بەهێز ببێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە