به‌رپرسێكی سه‌ربازی پێشوی شاری كه‌ركوك ڕایده‌گه‌ینێت،له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری هه‌زاران چه‌كداری داعش هه‌یه ، بونه‌ته مه‌ترسی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه،شه‌وانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌رماڵه كوردییه كاكه‌ییه‌كان.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند:له ئێسته‌دا هه‌زاران چه‌كداری داعش له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكن،به‌چه‌كی قوس و سوك،شه‌وانه چه‌ندین هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی عێراقی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ده‌شڵێت :509 گوندی سنوره‌ی ناحیه‌كانی ڕه‌شادوو ڕیاز و دوو گوندی تری كه‌ركووك زۆرینه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان شه‌و و ڕۆژ بە تایبەت شه‌وانیش ته‌واوی گونده‌كان ده‌كه‌ونه ده‌ستی داعش.
سه‌رحه‌د گوتیشی:"چه‌ندین جۆری هێزی سه‌ربازی عێراق له‌كه‌ركووك جێگیركراون به‌ڵام ناتوانن كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە