بەپەلە ... کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

بەپەلە ... کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

پەیامی کورد  ...   کەشناسی هەرێم هۆشداری هاتنی لافاو دەدات و دەڵێت" ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە شەممەی ڕابردووەوە و کاریکردوەتە سەر ناوچەکە پێشبیندەکرێت لەم ئێوارەیەوە چالاک ببێتەوە و ببێتە هۆی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە و تا رۆژی دوشەممە بەردەوام بێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە سەرتاسەری هەرێم بارانی بەلێزمە ببارێت، هۆشداری دەداتە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک وەک شەنگال و سەنتەری دهۆک زاخۆ ئامێدی و سەرسەنگ، پاشان سنووری سەنتەری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و رانیە و سەنتەری پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان.

کەشناسی دەشڵێت، بڕی بارانبارین لە ماوەی ئەم چالاکبونەوەیەدا پێشبیندەکرێت لە سەروی 40 ملم وە بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە